کۆبوونەوەی شاندی ڕۆژئاوا و سەرۆکی فەڕەنسا تورکیای توڕەکردووە

دوای ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆن، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێكدا نیگەرانیی ئەنقەرەی لەو هەنگاوەی فەڕەنسا ئاشكراكرد، پێی وایە هەڵوێستەكەی فەڕەنسا “زیان بە یەکگرتوویی سوریا دەگەیەنێت”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاردانەوەی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە، “ئەو هەڵوێستەی فەڕەنسا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە، زیان بە ئاسایش و یەکگرتوویی خاکی سوریا دەگەیەنێت”.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “تورکیا، فەڕەنسا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگاداردەکاتەوە هەستیاربن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە، چونکە تاوانی دژی کەسانی مەدەنی ئەنجامداوە”.

بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەكانی دژی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو سیستمە سیاسییەی ئێستا لەوێ لە دەسەڵاتدایە.

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا، لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە، بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتگیری ڕۆژئاوا کراوە لەلایەن ئەوروپاوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزور، لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆبوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

هیچ سەركردەیەكی سەربازیی یەكێتی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیدا نەماوە

بابەتی دواتر

گەشتەكەی بێزۆس بۆ بۆشایی ئاسمان سەركەوتوو بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share