ئەمریکا سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا راگرت

لەدوای ئەو دەمەقاڵێیەی لەنێوان سەرۆکی هەردوو وڵات روویدا، ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکرانیا راگرت.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ لە ئەمڕۆوە ناردنی سەرجەم هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا راگیران.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ دەیەوێت لەو رێگایەوە بگات بە رێكەوتنی ئاشتی.

رۆژی هەینی، ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەمەقاڵێی کرد، ترەمپ بەوە تۆمەتباری کرد ئامادەی رێکەوتنی ئاشتی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share