نزیكەی پێنج ملیار دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە هەولێر خەرجدەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری دەربڕی.

بەپێی ڕاگەیەندراێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تێیدا هاتووە، بە بڕی زیاتر لە 4 ملیار و707 ملیۆن دینار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری خەرجدەكرێت لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیداوە.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، تەرخانكردنی پارەكە بە مەبەستی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ئاوە لە هەولێر و دەوروبەری، لەوانە (ڕاكێشانی هێڵی كارەبا بۆ بیرەكان، دابینكردنی سێتی پەمپی ئاسۆیی، بۆستەرەكانی ناو شاری هەولێر، چاككردنەوەی مولیدەی بیرەكان، كڕینی كەلوپەلی پێویست بۆ پرۆژەكانی ئاوی ئیفرازی 3 و بەكرێگرتنی تانكەر) بۆ دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری خەرجبكرێـت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

شەڕ و پێكدادان لە نێوان فەلەستینییەكان و هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیلدا ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share