عێراق بە بەهای 5 ملیار دۆلار چەكی كڕیوە

عێراق بە بەهای پێنج ملیار دۆلار چەكی كڕیوە و بەرپرسێك دەڵێت، “خۆمان لە ناوخۆدا چەك دروستدەكەین”.

محەمەد دەڕاجی، سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق ئاشكرایكرد، لە ماوەی هەشت ساڵدا عێراق بە بەهای پێنج ملیار دۆلار چەكی لە وڵاتان و كۆمپانیاكانی جیهان كڕیوە.

جگە لە هاوردەكردنی چەك، عێراق لە ناوخۆدا چەك و تەقەمەنی دروستدەكات و كۆمپانیایەكی بە ناوی پیشەسازیی جەنگی هەیە و جۆرەها تەقەمەنی و چەكی سووك و مامناوەند و مووشەك دروستدەكات.

لەو بارەیەوە محەمەد دەڕاجی وتی، “ئاسایشی نەتەوەیی بە پیشەسازیی چەك و تەقەمەنی لە ناوخۆدا و بە خۆماڵیكردنی ئەو كەرتە دەستەبەر دەبێت، پیشەسازیی جەنگی سوودی خۆپڕچەككردن و ئابوری بە وڵات دەگەیەنێت و لە بری تەرخانكردنی پارە بۆ هاوردەكردنی چەك و كەرەستەی جەنگی، پارەكان لە ناوخۆدا دەمێننەوە”.

ئەو چەكانەی عێراق لە ناوخۆدا دروستیاندەكات، بریتین لە دەمانچە و تفەنگ و تەقەمەنی و بارووت، لەگەڵ مووشەكی كورتبڕ و بۆمبی تایبەت بە فڕۆكەی جەنگی لە جۆری سوخۆی.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: لێزمەباران و بروسكە بەردەوام بێت

بابەتی دواتر

ئەو شەوەی لە 1000 مانگ خێرترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share