پوتین بۆ خۆرئاوا: پشتیوانیی ئۆكرانیا بكەن وەڵامی جەرگبڕمان دەبێت

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا هەڕەشە دەكات و دەڵێت، هەر وڵاتێك پشتیوانیی ئۆكرانیا بكات وەڵامی خێرای جەرگبڕمان دەبێت.

دوایین لێدوانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لەبارەی جەنگی ئۆكرانیاوە، هەڕەشەكردنە لە وڵاتانی خۆرئاوا و جەختدەكاتەوە، ڕێگەنادەن لایەنی سێیەم دەستوەردان لە ململانێی ئۆكرانیادا بكات.

سەرۆكی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا و وتی، “هێزی دەرەكی ئۆكرانیای هاندا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ڕوسیا ببێتەوە”.

پوتین هەڕەشەی لە وڵاتانی خۆرئاوا كرد و ڕایگەیاند، “بەرپەرچی ئاڵۆزترین هەڕەشە و ئاڵنگارییەكان دەدەینەوە، ڕێگەنادەین لایەنی سێیەم دەستوەردان لە ململانێی ئۆكرانیادا بكات و لەو دۆخەدا وەڵامی جەرگبڕ و خێرامان دەبێت”.

ڤلادیمێر پوتین وتیشی، “خۆرئاوا ئۆكرانیای لە وڵاتێكی دراوسێمانەوە كرد بە دوژمن و هەندێك وڵات ڕوسیا بە مەترسی دەبینن و پێیانوایە نابێت بوونی بمێنێت”.

بابەتی پێشتر

چوار كڕیاری غازی ڕوسی پارەكەیان بە ڕۆبڵ داوە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: لێزمەباران و بروسكە بەردەوام بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 75 دۆلار…
Total
0
Share