نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 75 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 75 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا دوێنێ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 74 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 70 دۆلار و 33 سەنت لە بازاڕەكان جیهان مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئـەتۆم رێککەوتنێکی نوێیان واژووکرد

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان بەهۆی جەنگەوە، گەیشتنە لێکتێگەیشتن و چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانیان،…
Total
0
Share