چیرۆكی ئەو ڕۆژەی عیزەت دوری بە تەكسی ڕۆیشت بۆ تەلەڤیزیۆن و كارمەندەكانی ناردەوە ماڵەوە

كارمەندێكی پۆلیس و وێنەگرێكی تەلەڤیزیۆنی، چیرۆكی دوایین ڕۆژی دەسەڵاتی بەعس و ڕژێمەكەی سەدام حسێن لە عێراق دەگێڕنەوە و ساتی گەیشتنی هێزەكانی ئەمریكا بە بەغداد و كەوتنی پایتەخت ئاشكرادەكەن.

ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی پۆلیسێكی عێراقیی سەردەمی ڕژێمەكەی سەدام حسێن بڵاوبووەتەوە، كارمەندێكی پۆلیسە و چەكێكی جۆری كڵاشینكۆفی بەدەستەوەیە و لە بەردەم پەیكەرێكی سەدام-دا بە بێئومێدییەوە ئاوڕی بۆ چاوی كامێرا داوەتەوە.

فورات حەسان شایع هیتی

كەناڵی جەزیرە دیداری لەگەڵ ئەو كارمەندەی پۆلیس و وێنەگرێكی عێراقیدا كردووە و چیرۆكی دوایین ڕۆژی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی عێراقی لە 9ی نیسانی 2003دا دەگێڕنەوە.

فورات حەسان شایع هیتی، ئەو كارمەندەی پۆلیسی عێراقە كە لە وێنەكەدا دەركەوتووە، باس لەوە دەكات كە وێنەكە لە گۆڕەپانی فیردەوس گیراوە كاتێك كارمەندی پۆلیسی فریاكەوتنی كەرخ بووە و ئەركەكەی پاراستنی هۆتێل فەڵەستین بووە. ئەو دەڵێت، “ئاگام لێنەبووە وێنەم گیراوە، چونكە گۆڕەپانەكە پڕبوو لە ڕۆژنامەنووس و وێنەگری بیانی، بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2016دا وێنەكەمم بینی بڵاوكرابووەوە”.

هیتی دوایین ڕۆژەكانی شەڕی كۆنترۆڵكردنی عێراق لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە دەگێڕێتەوە و سەرسووڕمانی خۆی نیشاندەدات لە كەوتنی بەغداد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە ئەركدابوون و دەڵێت، “ئاگامان لە پێشهاتەكان نەبوو، خەڵك ئاگاداریانكردینەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەناو بەغدادن، كە گەڕامەوە بۆ بارەگاكەم كەسم نەبینی، ئەفسەر و بەرپرسەكان هەڵاتبوون، منیش دواتر بەغدادم بەجێهێشت و گەڕامەوە بۆ لای كەسوكارم لە پارێزگای ئەنبار و خۆم ونكرد”.

هیتی لە ئێستا و ڕابردوودا

عەمار محەمەد عەزاوی هاوڕێی فوراتە و تا ڕۆژی كەوتنی بەغداد، وێنەگر بووە لە كەناڵی ئاسمانیی عێراق و ڕاپۆرتیان لەبارەی پەرەسەندنەكانی شەڕەوە ئامادەكردووە.

عەزاوی وردەكاریی دوایین ڕۆژی كاركردنی دەگێڕێتەوە و ئاشكرایدەكات، چاوەڕوان بوون هێزەكانی ئەمریكا لە بەسڕەوە بێنە عێراق و قۆناغ بە قۆناغ شەڕی گەیشتن بە بەغداد بكەن، بەڵام تووشی سەرسامی دەبن كاتێك دەبینن سەربازانی هێزی مارێنزی ئەمریكا لە ئاسمانەوە دادەبەزنە گەڕەكی ساڵحییەی ناوجەرگەی بەغداد و بارەگای وەزارەتی ڕاگەیاندن و كەناڵە تەلەڤیزیۆنییەكانی عێراق كۆنترۆڵدەكەن.

میدیاكارەكە باسی دوایین ڕۆژی دەسەڵاتی بەعس و دوایین دەركەوتنی عیزەت دوری جێگری سەدام دەكات و دەڵێت، “محەمەد سەعید سەحاف وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و عزەت دووری جێگری سەدام هاتن و پێیانوتین، هەموو شتێك كۆتاییهاتووە و ئەمریكییەكان لەناو بەغدادن، ئامێرەكانی پەخش بكوژێننەوە و بڕۆنەوە بۆ ماڵەكانتان”.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا.. لەهەمان شوێنی هێلكەبارانەكە ساڵیادی زەردەشت عوسمان دەكرێتەوە

بابەتی دواتر

چوار كڕیاری غازی ڕوسی پارەكەیان بە ڕۆبڵ داوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share