حكومەتی هەرێم پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئایاری 2022 تاكو ڕۆژی پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 پشووی فەرمی دەبێت لە دەزگا دامەزراوەكانی حكومەتدا
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئایاری 2022 تاكو ڕۆژی پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 پشووی فەرمی دەبێت لە دەزگا دامەزراوەكانی حكومەتدا.
ئاماژەی بەوە كرد، ڕۆژی یەكشەممە 8ی ئایاری 2022 لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەتدا دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.