ئاوات شێخ جەناب گەڕایەوە سەر كارەكەی و وەزیرەكان وێنەی لەگەڵ دەگرن

دوای چەند مانگێك ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و گەڕایەوە سەر كارەكەی.

شەوی ڕابردوو میدیای فەرمیی گۆڕان بڵاویكردەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری دەگەڕێتەوە سەركارەكەی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرێوەچووە و وێنەیەكی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم بڵاوبووەتەوە كە وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت وەزیرەكانی حكومەت وێنەی لەگەڵ دەگرن و خۆشحاڵن بە گەڕانەوەی ئاوات شێخ جەناب بۆ سەر كارەكەی.

ماوەی چەند مانگێكە ئاواتی شێخ جەناب بەهۆی نیگەرانییەكانییەوە نەچووەوە سەر كارەكەی و واژووی بەشێكی نووسراوەكانی لە ماڵەوە كردووە.

بابەتی پێشتر

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

بابەتی دواتر

تابلۆ بەناوبانگەکەی کۆشکی سپی دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share