لە بەردەم مزگەوتێک لە هەولێر کەسێک کوژرا

بە گوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر، دوای نوێژی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، پیاوێک لەبەردەم مزگەوتێکی گەڕەکی بنەسڵاوە لە هەولێر کوژرا.

هەر بە گوێرەی قسەی سەرچاوەیەک کە هەواڵەکەی بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستکردووەتەوە، هاوڵاتییەکە دوای ئەوەی لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و کوژراوە و ئەو کەسەی تەقەی کردووە هەڵاتووە.

باس لەوە دەکرێت ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی لە سەروو 60 ساڵەوە بووە و خەڵکی گوندی کانی بزرە بووە و پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییە بووبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا ئەمە دیمەنی ئێستای بەردەم…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share