ئەڵمانیا پیتی Z قەدەغە دەكات

لەمڕۆوە چیتر ڕێگە بەهیچ ئەڵمانییەك یان دانیشتوویەكی خاكی ئەو وڵاتە نادرێت پیتی Z بەرزبكاتەوە، كە هێمای پشتگیریكردنی ئەو پرۆسە سەربازییەیە ڕوسیا بۆسەر خاكی ئۆكرانیا دەستپێكردووە.

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەوانەی دروشمی (Z) لە وڵاتدا بەرزدەكەنەوە بۆ پشتگیریكردن لە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە.

وتیشی، “پیتی Z خۆی لەخۆیدا قەدەغە نییە، بەلام بەكارهێنانی لە هەندێك حاڵەتی تاكدا دەبێتە پشتیوانی لە پرۆسەكەی ڕوسیا”.

وەزیرەكە لەمیانەی كۆنگرەیەك لە بەرلین وتەكانی قۆستەوە بۆ ئەوەی وێنای شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا بە “تاوانكاری” ناوببات، هەربۆیە بەوتەی ئەو هەر كەسێك پشتگیریی بكات ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

پیتەكە كە بەمدواییە لەسەر ئاستێكی فراوان لە ڕوسیا، لەسەر شەقامەكان بێت یان لەسەر تیشێرت و لافیتە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بڵاوبووەتەوە، ئەمەش وەك وشەی نهێنی یان دروشم و پەیوەستی بە بڕیاری سەرۆكی ڕوسیا لە هێرشی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا لێكدەدرێتەوە.

بۆ یەكەمجار پیتەكە لەسەر تانك و زرێپۆشە ڕوسیەكان لەدوای 24ی شوباتی ڕابردووەوە لەنزیك سنوورەكان و ناو خاكی ئۆكرانیا دەركەوتن، ئەمەش بەپێی وتەی شیكارانی سەربازی بۆ جیاكردنەوەی تانكە و زرێپۆشە ڕوسییەكانە لە هاوشێوە ئۆكرانییەكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share