ئۆکرانیا پەیکەری “هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕوسیا” لە پایتەخت لادەبات

شاروانیی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، ئەو پەیکەرەی هاوڕێیەتیی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیای پیشاندەدا لە پایتەخت تێکشکێنرا و لابرا، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە.

پەیکەری هاوڕێیەتیی ئۆکرانیا و ڕوسیا لە کیێڤ پێکهاتبوو لە، کرێکارێکی ڕوسی و کرێکارێکی ئۆکرانی کە لەسەر ڕاگرێکی بەردین وەستابوون و مەدالیای هاوڕێیەتیی سۆڤێتیان بەرزکردبووەوە.

پەیکەرەکە لە ساڵی 1982 لە یادی 60 ساڵەی یەکێتیی سۆڤیەتدا دروستکراوە و دانراوە.

سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ ڕایگەیاند، ئەو پەیکەرە نیشاندەری هاوڕێیەتیی نێوان هەردوو گەلی ڕوسیا و ئۆکرانیایە، ئێستا هەموومان دۆخی ئۆکرانیا دەبینین.

وتیشی، “ئێستا باوەڕمان بۆ ناوەڕۆک و مانای ئەو پەیکەرە بەتەواوی گۆڕاوە”.

بابەتی پێشتر

لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق چوار سەرباز کوژران

بابەتی دواتر

حەلبوسی گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share