لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق چوار سەرباز کوژران

وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاشکرایکرد، ئیسرائیل بۆردوومانی دەوروبەری دیمەشقی کردووە و بەهۆیەوە چوار سەرباز کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سانا بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بارهەڵگرێکی چەک و کەرەستەی تەقەمەنیی حزبوڵای کردەئامانج، بەهۆی بۆردوومانەکەوە چوار سەربازی سوریا کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکە باسی لە وڵامدانەوەی بەرگریی ئاسمانیی سوریا داوە بەبێ ئەوەی زیاتر باس لە زیانەکان بکات.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری شایەتحاڵەکانەوە ڕایگەیاند، کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دیمەشق بیستراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆسەر: دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە

ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت، سەرەڕای رێککەوتنەکان، بەڵام حکومەتی دیمەشق گەمارۆی سەر کۆبانێی لانەبردووە. ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، حکومەتی دیمەشق…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: جنێڤ شوێنی دووەم دانوستانی ئەمریکا و ئێران دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی دەرەوەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سعودیە: 25 حاجی بەهۆی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

وەزارەتی تەندروستیی سعودیە رایدەگەیەنێت، بەهۆی گەرمای بەتینەوە، 25 حاجی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. وەزارەتەکە لە…
Total
0
Share