حەلبوسی گەیشتە تاران

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تاران و بڕیارە چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی ئەنجومەنەكە، ئەمرۆ چوارشەممە، گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئەو وڵاتەوە پێشوازیان لێكراوە.

باسی لەوەشكردووە، سەردانەکەی حەلبوسی لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانە و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ قالیباف لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی عێراق و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوونەوە ئەنجامبدات.

پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازبوو سەردانی تاران بكات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ڕەزامەندییان نەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا كە پیلانی چەندین تەقینەوە و كاری تیرۆرستی لە هەرێم داڕشتووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردووە، كە پیلانی چەندین تەقینەوە و كاری تیرۆرستی لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share