كەسێك بەتۆمەتی تەقەكردن لە هۆتێلێكی سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە تەقەی لە ‏ھۆتێلێک کردبوو.‏

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک تەقەی ‏لە ھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و تەقەکەرەکە ‏بەناوی (م.ف.ع) لەدایکبووی 1993 دەستگیرکرا.‏

دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا كە تەقەی ‏پێکردبوو.‏

تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی ‏لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێ سەردانی بانكی زاگرۆس بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی…
Total
0
Share