بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی یادی 128 ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی:

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی رۆژنامەنووسان دەکەین.

جەخت لە ئازادیی ڕادەربڕین و پاراستنی شکۆی ڕۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و ڕاستگۆییەوە کاردەکەن، بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری ڕێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی ڕۆژنامەوانیی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە، پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو ڕێبازەی کە لەسەری دەڕۆین.

لەم ڕۆژەدا، بە ڕێزەوە لە ماندوبوون و شەونخونیی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەکانی پیشەکەیان کارەکانیان بە ئەمانەتەوە ڕایی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو خوێندنگانەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی ساڵنامەی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم پێش…
زیاتر ببینە

كۆڵبەرێك كوژرا تەنها مانگێكە هاوسەرگیریی كردووە
تورکیا و ئێران بەردەوامن لەسەر کوشتنی کاسپکارانی کورد لەسەر سنوور

لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا پێنج کۆڵبەری کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و ئێرانەوە کوژراون و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.…
Total
0
Share