زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێر ناڕازین لە بڕی قەرەبووەکان

لیژنەیەکی پارێزگای هەولێر دەستیکردووە بە دابەشکردنی بڕی ئەو پارەیەی وەک قەرەبوو دەدرێت بە زیانلێکەوتووانی دوو لافاوەکەی ڕابردووی شاری هەولێر، بەڵام هاوڵاتییان ناڕازین لە بڕی پارەکە.

لەوبارەیەوە هاوڵاتییەک لە گەڕەکی ڕۆشنبیرانی شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەوانەی خانووەکانیان بەتەواوی وێران بووە یان ئۆتۆمبێلەکانیان بەتەواوی تێکشکاوە بڕی یەک ملیۆن دیناریان وەک قەرەبوو پێدراوە، ئەو بڕە پارەیەش زۆر کەمە و زیانەکان پڕناکاتەوە.

دەستپێکردنی دابەشکردنی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هەولێر لەکاتێکدایە زیاتر لە چوار مانگ بەسەر دوو لافاوەکەی زستانی ڕابردووی شاری هەولێردا تێدەپەڕێت، لە دوو کاتی جیاوازدا پارێزگاری هەولێر کۆکردنەوەی بڕی 13 ملیار و 985 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پارێزگای هەولێر، لە دوو لافەوەکەی هەولێردا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانی 21 ملیار دیناریش بەر خانوو و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان کەوتووە و 145 دوکان و شوێنی بازرگانیش زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. کەرنەڤاڵە مەزنەکەی بەرازیل دەگەڕێتەوە

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسك دوای كڕینی تویتەر: گفتوگۆ لەبارەی داهاتووی مرۆڤایەتییەوە دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەریی ئازاد هەیە و هاوکاری میدیای پیشەیی دەبین

بەبۆنەی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، جەختلە پشتیوانیی…
Total
0
Share