لەبارەی باران و كەشوهەوای ئەمشەو و ڕۆژانی داهاتوو هۆشداری دەدرێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، شەپۆلی بارانبارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوامدەبێت و كاریگەری بارانەكەش تا ڕۆژی هەینی درێژە دەكێشێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان پێدەچێت ئەو شەپۆلە باران بارینەی ئەمشەو بەردەوامی هەبێت تا درەنگانی شەو بەشێوەی پچڕ پچڕ و هەندێك جاریش لێزمەبارانی بەخوڕ كە ڕەنگە تا ڕادەیەك ئاستی ئاو لە هەندێك گەڕەك و شەقامەكان بەرزبێتەوە، بەڵام مەترسیی لافاوی گەورە و زیانی گەورە چاوەڕوان ناكرێت.

دەشڵێت، “‎ئەو كاریگەریەی بارانبارین كە ڕەنگە تا ڕۆژی هەینی بەردەوامی هەبێت، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی دەردەكەوێت، بەڵام هۆشداری دەدرێت زیاتر هەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و لەگەڵ هەندێك كات بوونی هەورە تریشقە”.

هۆشداریش دەداتە هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن لەكاتی هاتووچۆدا لەو شوێنانەی ئاستی ئاو تێیدا بەرزدەبێتەوە یاخود خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی هەورەتریشقە بەرێژەیەك زۆرتر دەردەكەوێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گلەیی و ناڕەزاییەكان بكەنە بنەمای بەخۆداچوونەوە و خزمەتكردن

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا میوانداریکردنی لیژنەی گفتوگۆ لەکاتی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا قەدەغەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share