حكومەت سزایەكی سەر هاوڵاتییانی كەمكردەوە

بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی سزای نەبەستنی پێوەری زیرەكی ئاو كەمكرایەوە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی لە دەرەوەی شارەكانن و پێوەریان نەبەستوە، نرخی كرێی ئاو لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار بە ڕێژەی 90% داشكاندنیان بۆ دەكەن و ئەوانەی ناو شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەمدەكرێتەوە. بۆ شوێنە بازرگانییەكان، كاسبكاران و پیشەوەران كەمكردنەوەی كرێی ئاو لە 200 هەزار دینارەوە بە ڕێژەی 40% دەبێت.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد بەخێرایی پێوەرەكانیان ببەستن بۆ ئەوەی لەم بڕیارەی كابینەی نۆیەمی حكومەت سوودمەندبن.

ساسان عەونی ڕوونیشیكردەوە، زیاتر لە 300 هەزار هاوبەشی ئاو تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستوە و كرێی ئاویان بە 80 هەزار دینار بۆ هەر مانگێك بۆ هەژماردەكرا.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شێرپەنجەوە فایزەر جۆرێك دەرمان دەكشێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئەستۆن ڤێلا لە کڕینی کۆتینیۆ پەشیمان بووەتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share