بەهۆی شێرپەنجەوە فایزەر جۆرێك دەرمان دەكشێنێتەوە

كۆمپانیای فایزەر هەزاران حەبی تایبەت بە بەرزەفشاری خوێنی كشاندەوە و دەڵێت، “ماددەی كیمیاییان تیادان و شێرپەنجاوین”.

توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە كە دەرمانێكی تایبەت بە ڕاگرتنی بەرزەفشاری خوێن كە دروستكراوی كۆمپانیای فایزەری ئەمریكییە، ڕێژەیەكی بەرزی نیترۆسامین لەخۆدەگرێت كە هۆكاری تووشبوونە بە شێرپەنجە.

زانیارییەكە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویكردووەتەوە و دەڵێت، كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی پێنج بڕ لەو دەرمانەی كشاندووەتەوە كە هەریەكێكیان لە 90 شووشەی حەب پێكدێت.

فایزەر داوا لەو پزیشك و دەرمانسازانە دەكات كە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو جۆرە دەرمانەدا كردووە و بۆ نەخۆشیان نووسیوە، دەستبەجێ پەیوەندی پێوەبكەن و دەڵێت، ئەو حەبانە لە ماوەی نێوان كۆتایی 2019 و نیسانی 2022دا لە ئەمریكا و پورتۆریكۆ دابەشكراون.

لە كەنەداش كۆمپانیا ئەمریكییەكە بڕێكی هاوشێوە لەو دەرمانەی كشاندووەتەوە بەبێ ئەوەی ڕوونكردنەوەی زیاتر لەبارەی ماوەی بڵاوبوونەوەی ئەو حەبانە لە كەنەدا خرابێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share