وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە: گەورەکردنی نەمامێک چەندین ساڵی پێویستە بەڵام ئاژەڵێک لە چرکەیەکدا هەوڵەکەمان بەفیڕۆدەدات

وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئەو سزایانەی ئێستا بۆ دیاردەی بەرەڵاکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا هەن توند نین و دەبێت سزای توندتر بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێت.

فەرحان عیزەت، وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، چەندین ساڵە بەردەوامین لە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئاژەڵانەی کە لەناو شاردا بەرەڵا کراون، دەمانەوێت بە هاوڵاتییانی هەڵەبجە بڵێین کە شار شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ نییە، کارەکەیان نایاساییە و نایاساییتر لەوەش ئەوەیە کە ئاژەڵەکانیان بەرەڵا دەکەن و لێی ناپرسنەوە، ئێمە چەندین ساڵی پێدەچێت تا نەمامێک گەورەدەکەین، بەڵام ئاژەڵێک لە چرکەیەکدا هەوڵی چەندین ساڵەمان بەفیڕۆدەدات.

وتیشی، ئاژەڵەکان جگە لە زیانگەیاندن بە درەختەکانی شار، مەترسین بۆ سەر هاوڵاتییان، دەکرێت خۆیان بە منداڵێک بکێشن یان زیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان بگەیەنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەر مانگایەک بڕی 150 هەزار دینار و بۆ هەر گوێرەکەیەکیش بڕی 75 هەزار دینار وەک پێبژاردن وەردەگیرێت، بەڵام زۆر گرنگە سزاکان لەمەی ئێستا توندتر بکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
Total
0
Share