ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی فەرەنسا ڕاگەیەندرا و ئیمانوێل ماكرۆن سەركەوتنی بەدەستهێنا 57.60%ی دەنگەكانی مسۆگەركرد.
ئەمشەو یەكشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن بۆ جاری دووەم وەك سەرۆكی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن تائێستا 57.60% ی دەنگەكانی مسۆگەركردووە.
ئاماژە بەوەكراوە. مارین لوپێن، كاندیدی پارتی ڕاستڕەوی گردبوونەوەی فەرەنسی، تائێستا تەنها 41.8%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و شكستیهێنا لە گەیشتن بە كۆشكی ئێلیزێ.