تاڵیبان لیستی ناوی کچانی تازەپێگەیشتوو کۆدەکاتەوە

لەگەڵ پێشڕەوییەکانی چەکدارانی تاڵیبان لە ویلایەتەکانی ئەفغانستان، بەپێی ڕاپۆرتێک، تاڵیبان لیستی ناوی کچانی تازەپێگەیشتوو کۆدەکاتەوە، تا وەک خزمەتکاری چەکدارانی بەکاریان بهێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ-ی بەریتانی، “چەکدارانی تاڵیبان لەو شوێنانەی کە کۆنترۆڵیانکردوون، ماڵ بە ماڵ گەڕاون بۆ کۆکردنەوەی ناوی ئەو کچانەی کە تازەپێگەیشتوون، تا لە چەکدارانی خۆیان مارەیانبکەن”.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، فەرماندە جیهادییەکانی ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی تاڵیبان، بە پێشەوا و مامۆستایانی ئایینیی ئەو ناوچانەیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت، لیستی ناوی کچانی 12 ساڵ تا 45 ساڵیان لابێت بۆئەوەی لە چەکدارە جیهادییەکان مارەبکرێن”.

ئەگەرچی لەسەرەتاوە بزووتنەوەی تاڵیبان کۆمەڵێک نیازپاکی نیشاندا، بەوەی ئەو کردەوانە دووبارەناکاتەوە كە لە ساڵانی سەرەتای 2000ـەكاندا ئەنجامیداون، بەڵام ڕەفتارەکانی ئەمدواییەی گرووپە چەکدارییەکە نیشانیدەدات كە هێشتا لەسەر هەمان بیروباوەڕ ماوە.

هاوكات ئەمڕۆ بزووتنەوەی تاڵیبان بەندیخانەی ناوەندیی شاری قەندەهاری كۆنترۆڵكرد و سەدان زیندانیكراوی ئازادكرد.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان لە تویتێكدا ئاشكرایكرد، دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەیەکی زۆر، شەوی ڕابردوو توانیویانە بەندیخانەی ناوەندیی شاری قەندەهار كۆنترۆڵبكەن، سەدان زیندانیكراویان ئازادکردووە و “گواستویاننەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە”…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. ئاژانسی فەرمیی کۆریای…
Total
0
Share