سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاژەڵ لەسەر شەقام و بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود ڕوونكردنەوە دەدات و جەختدەكاتەوە بەدواداچوونیان لەو بارەیەوە كردووە گەوڕێكیان لە نزیك ئەو شوێنە ڕوزخاندووە كە كەسی سەرپێچیكار ئاژەڵی تێدا بەخێوكردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوای سەردانیكردنی تیمەكانی بەشی زیادەرۆیی سەرۆكایەتیی شارەوانی و دوای بەدواداچوونمان بۆ بوونی ئاژەڵ لەسەر شەقام و بلوارەكانی شەقامی مەلیك مەحمود و نزیك نەخۆشخانەی فاروق دەركەوتووە گەوڕێكی ئاژەڵ بەخێوكردن هەبووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،”ئەوەی جێگەی سەرنجە بوونی ژمارەیەكی زۆر فەردە مێوژ بووە لە شوێنەكەدا، دوای ئاگاداركردنەوەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی سلێمانی، تیمەكانمان فەردە مێژووەكانیان لابرد و گەوڕەكەش ڕووخێندرا و سكاڵا لەسەر كەسی سەرپێچیكار تۆماركراوە.