ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 34ی خولی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به‌رامبه‌ر لانس یه‌کسانبوونی تۆمارکرد و ناسناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی یه‌کلایی کرده‌وه.
له یارییه‌کی به‌هێزدا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له یاریگای پارک دی پرینس میوانداریی یانه‌ی لانسی کرد، یارییه‌که‌ش به ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.
گۆڵه‌که‌ی پاریس له خوله‌کی 68 له‌لایه‌ن لیۆ میسی-یه‌وه تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له خوله‌کی 88 له‌لایه‌ن کۆرنتین جیانه‌وه تۆمارکرا.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، پاریس به کۆکردنه‌وه‌ی 78 خاڵ له لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، به‌جیاوازی 16 خاڵ هیچ هه‌لێکی بۆ یانه ڕکابه‌ره‌کانی وه‌ک مارسیلیا و مۆناکۆ نه‌هێشته‌وه بۆ گرتنه‌وه‌ی لوتکه.
ناسناوی وه‌رزی 2021-2022ی خولی فه‌ره‌نسا، ده‌یه‌مه له‌مێژووی یانه فه‌ره‌نسییه‌که‌دا، به‌وه‌ش له‌ڕیزبه‌ندیی ئه‌و یانانه‌ی زۆرترین ناسناوی ناوخۆییان به‌ده‌ستهێناوه هاوتای سانت ئیتیانی مێژوویی ده‌بێته‌وه.