(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی بەرانبەر ئیبار تۆمارکرد و گەڕایەوە پلەی دووەم

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 29 خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئیبار تۆمارکرد.

ڕیاڵی شاهانە لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری یانەی ئیباری کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زێدان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 41 و 73 لەلایەن مارکۆ ئاسینسیۆ و کەریم بنزیمەوە تۆمارکران، لەسەر ئاستی تاکە کەسی بنزیمە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 18 و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا جێگیربوو.

https://streamable.com/hbjfiv

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (63) خاڵ بەشێوەیەکی کاتیی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ دووەم سەرکەوت و جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە، لە بەرانبەردا ئیبار بە 23 خاڵەوە لە کۆتا پلەکانی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئەوەی تائێستا لەسەر قوباد تاڵەبانی نەتبیستووە

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 1-2 ئینتراخت فرانکفۆرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share