موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد كە بەمنزیكانە پڕۆژە یاسایەك ئامادە دەكەن بۆ بە تاوانناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە توێتێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە دەڵێت، “یەكێك لە گرنگترین ئەو هۆكارانەی وایانكرد جارێكی تر ڕەوتی سەدر بخزێنمە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، پرسی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و چاوتێبڕینی ئیسرائیل بۆ دەستبەسەرداگرتنی عێراقی خۆشەویستمان بوو”.
سەدر ئاشكرایكردووە، بەمنزیكانە ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانەكانی پێشنیازی پڕۆژە یاسایەك دەخەنەڕوو بۆ بە تاواننساندنی ڕەهای ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و مامەڵەكردن لەگەڵ قەوارەی زایۆنیدا و نووسیویەتی، “دواتریش پڕۆژەكە دەبەینە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری”.