گووگڵ ئەو هەژمارانە دادەخات کە چالاک نین

کۆمپانیای گووگڵ بڕیاریدا لەم هەفتەیەدا ئەو ئیمەیڵانەی جیمەیڵ دابخات کە چالاک نین و بەکارناهێنرێن، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسی لەسەریان چونکە کەمترین چێکی ئەمنی دەکرێنەوە.

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای گووگڵ ئەو ئیمەیڵانە دەسڕێتەوە کە ماوەی دوو ساڵە بەکارنەهاتوون، لەگەڵ هەموو ئەو داتایانەی لە ئیمەیڵەکاندا هەن.

ئاشکراشیکرد، پێش ئەوەی ئیمەیڵەکان بسڕێنەوە نامەی ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەر دەچێت.
ئامانج لەم هەنگاوەی کۆمپانیاکە پاراستنی ئەو کەسانەی کە هەژماریان هەیە و بەکاریناهێنن، بۆ ئەوەی لە هەر ئەگەرێکی هاککردن یان بەکارهێنانی ناویان پارێزراوبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینستگرام دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستگرام گۆڕانكارییه‌ك بۆماوه‌یه‌كى كاتی ئه‌نجام ده‌دات و دوو تایبه‌تمه‌ندى نوێ تاقیده‌كاته‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمپانیاى “مێتا” ئاشكرایكردووه‌…
Total
0
Share