هەپەگە كوژرانی 29 سەربازی دیكەی توركیای لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند

هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە كوژرانی 29 سەربازی دیكەی توركیای لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند.

هەپەگە، ئامارێکی نوێی بەرەكانی جەنگی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین 29 سەربازی دیکەی تورکیا، کوژراون و 10 سەربازی دیکەش برینداربوون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، بەهۆی چالاکیی گەریلاوە، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و سێ هێلیکۆپتەریش پێکراون.

لە شەوی 17ی ئەم مانگەوە توركیا ئۆپەراسیۆنی لەنێو خاكی هەرێم بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێكردووە، پێشتریش هەپەگە كوژرانی 141 سەربازی ڕاگەیاندبوو.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و ڕودیگێر هەنگاوێکیان ماوە

بابەتی دواتر

وەتسئاپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ بەکارهێنەرانی سەرسامدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share