ڕیاڵ مەدرید و ڕودیگێر هەنگاوێکیان ماوە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری یانەی چێڵسی نزیک بووەتەوە.

ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، جیانلوکا دی مارزیۆ جەختی لەوە کردووەتەوە، کە لێپرسراوی کارەکانی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر و پارێزەرەکەی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی سەرەتایی نزیکبوونەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەرگریکارە ئەڵمانییەکە ئامادەیی دەربڕیوە لە داواکارییەکانی خۆش ببێت، گرنگترینیان کەم کردنەوەی بڕی مووچەی داواکراو بووە لە 12 ملیۆنەوە بۆ چوار ملیۆن یورۆ، هاوشێوەی ئیدێر میلیتاو، یاخود بەرگریکارانی دیکەی یانەی شاهانە، جگە لە ئالابا کە ساڵانە 10 ملیۆن بەدەست دەهێنێت.

جگە لە ڕیاڵ مەدرید، یانەکانی پاریس سان جێرمان، یوڤانتۆس، بەرشلۆنە هەوڵیاندا سەنتەری بەرگریی ئەڵمانیا بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام ناوبراو کە تەمەنی 29 ساڵە ڕیاڵ مەدریدی وەک بژاردەی یەکەم دەستنیشان کردووە.

بابەتی پێشتر

تین هاگ دەرگای خۆشبەختی لە دی بێک دەکاتەوە

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 29 سەربازی دیكەی توركیای لە خاكی هەرێم ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌…
زیاتر ببینە

فیفا واز لە ڕوسیا ناهێنێت

دوای سەپاندنی زنجیرەیەک سزای وەرزشی و ئابوری بەسەر تۆپی پێی ڕوسیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بیر لە سزای…
Total
0
Share