چاڤی هۆکاری سەرەکیی دابەزینی ئاستی بەرشلۆنە دەردەخات

چاڤی هێرناندێز، ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە و ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری هۆکاری سەرەکیی دابەزینی ئاستی یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرادەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا “مایسترۆ” وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە لەبارەی ئاستی یانەی بەرشلۆنەوە، لەو بارەیەوە دەڵێت، “ئامۆژگارییەک ئاڕاستەی پێدری و سەرجەم بەهرەکانی یانەکەمان دەکەم، کلیلی سەرکەوتن لە چارەکی کۆتایی یاریگادایە، پێویستە بوێر بیت، ئەوە نهێنییەکەیە، بەڵام یاریزانانی ئەم سەردەمە بەدوای چارەسەری ئاساندا دەگەڕێن”.

ماڵپەڕی موندۆ دیپۆرتیڤۆ خوێندنەوەی بۆ وەڵامەکەی چاڤی کردووە و نوسیویەتی، ئەوەی مایسترۆ دەیڵێت زۆر ڕاستە، چونکە بەهرە نوێکانی بواری تۆپی پێ بەدوای چارەسەری ئاساندا دەگەڕێن، زۆرینەیان لە چارەکی کۆتایی یاریگادا، واتا لەبەردەم گۆڵی ڕکابەراندا، تۆپ دەگەڕێننەوە بۆ هێرشبەرانی دیکە.

یاریزانەکەی پێشووی بارسا لە وەڵامەکانیدا ئاماژە بە ناوی لیۆ مێسی دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا زۆرترین تۆپی لەدەستداوە، واتا بەرگریکاران زۆرترین تۆپیان لەنێو پێیەکانیدا پچڕاندووە کە 601 تۆپە، ئەوەش دەریدەخات زۆرترین هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵ و ڕەخساندنی هێرشەکانیداوە بە ئاڕاستەی گۆڵ، بەپێچەوانەی لاوانی یانەکەوە کە بوێری هەنگاونانیان بەرەو پێشەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد و سێ خاڵ له‌ لووتکه‌وه‌ دووره‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر هیلاس…
Total
0
Share