دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو تـ.ـیرۆریست ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو تـ.ـیرۆریستی د.ا.عـ.ـش لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری، توانییان دوو تیرۆریستی داعش داواکراو بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆیان حەشاردابوو، دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بەپێی تایبەتمەندیی شوێنی تاوان و بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە، هەردوو تیرۆریست لە ڕۆژی 28ـی 7ـی 2026، ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا: تاوەکو لێکۆڵینەوە لە تەرمی کۆچبەران کۆتایی ‏نەیەت ناتوانین بیانگەڕێنینەوە

نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی بۆ ڕایگشتی ‏لەبارەی هێنانەوەی تەرمی کۆچبەران بڵاوكردەوە، دەڵێت، دوای کۆتاییهاتنی ‏لێکۆڵینەوەکان…
Total
0
Share