وەزیری بازرگانی بۆ ئێستا: بەشەخۆراكی مانگانە باشتردەكەین

پرۆسەی دابینكردن و گواستنەوە و دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان باشتردەكرێت و حكومەتی فیدراڵی، سەرپەرشتیی پرۆسەكە دەكات و كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراكی مانگانە نۆژەندەكاتەوە.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری بازرگانیی حکومەتی فیدراڵیدا لە بەغداد کۆبووەتەوە و رێككەوتوون لەسەر باشكردنی پرۆسەی دابینكردن و گواستنەوە و دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت، دەبێت نوێنەری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان هەبێت لە لیژنەی كڕینی پێكهاتەكانی بەشەخۆراكی مانگانە لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی ناوەندەوە، هەروەها ئەو گرفتانەی لە دابینكردن و دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و باركردن و داگرتن و هەڵگرتنی خۆراكدا هەبوون چارەسەربكرێن.

لە تەوەرێكی تری رێككەوتنەكەدا هاتووە، پاداشتی ماددی و هەموو جۆرە هاوکارییەک دەدرێت بە فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی هەرێمی کوردستان کە تایبەتمەندن بەو کارانە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی وەك كەمال موسلیم وتی و ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق کۆگاکانی خۆراک لە هەرێمی كوردستان نۆژەندەكاتەوە و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابیندەکرێن.

رێككەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێم و فیدراڵی دەڵێت، “لەمەودوا ئەو بڕە پارەیەی کە لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت بۆ خۆراک و ئارد بۆ بەغداد بگەڕێتەوە، لە بەرامبەردا وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵی سەرپەرشتیی داگرتن و بارکردن و گەیاندنی خۆراک و ئارد بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات وتێچووەکەی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانی گشتیی دابەشكردنی خۆراك”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
زیاتر ببینە

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ڤاكسینان وەرنەگرتووە، بریكاری وەزارەتەكە تەئكیددەكاتەوە،…
Total
0
Share