ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئامارە

ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەکەم بە رۆژی جیهانیی ئامار لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە.

دروشمی ساڵی 2025، بریتییە لە؛ ئاماری ورد و داتای متمانەپێکراو گۆڕانکاری و دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان.

ئەمساڵ یادی رۆژی جیهانیی ئامار کە هاوکاتە لەگەڵ 80 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، تیشک دەخاتە سەر ئەو رۆڵە گرنگەی کە داتای متمانەپێکراو لە بزوێنەری پێشکەوتنی جیهانییدا دەیگێڕێت.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئامار بەشداریکردووە لە چارەسەرکردنی ئاستەنگە جیهانییەکانی وەک ئاشتی، گەشەپێدانی بەردەوام، گۆڕانی کەشوهەوا و تەندروستیی گشتی.

دەشڵێت، داتای متمانەپێکراو بنەمای داڕشتنی سیاسەتی کاریگەر و پلاندانانی ئابوری و گەشەپێدانی کۆمەڵگەیە، بەتایبەتی لە جیهانە ئاڵۆزەکەی ئەمڕۆدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئیسرائیل: فەرمان بە سوپای ئیسرائیل کرا کە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە رابگرێت

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کرد کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە رابگرن. بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەت راستەوخۆ…
Total
0
Share