جۆ بایدن: قۆناغێكی نوێی جەنگ لە ئۆكرانیا دەستیپێكردووە

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، بە بڕی 800 ملیۆن دۆلار هاوكاریی سەربازی دەگەیەنرێتە ئۆكرانیا و دەڵێت، ” قۆناغێكی نوێی جەنگ لە ئۆكرانیا دەستیپێكردووە”.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، جەنگی كێیف سەركەوتنی مێژوویی تۆماركردووە و ئەگەر ڕوسیا بەردەوامبێت لە هێرشە سەربازییەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا دەسەپێندرێت.

ئاماژەی بەوەكرد، “تائێستا بە بڕی یەك ملیار دۆلار هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا كراوە و بە بڕی 800 ملیۆن دۆلاری دیكە هاوكاریی سەربازیی دەگەیەنینە ئۆكرانیا”.

جۆ بایدن وتی،” درۆنی پێشكەوتوو، چەكی دژە تانك و فڕۆكەی جەنگی دەگەیەنینە ئۆكرانیا و ئێستا قۆناغێكی نوێی جەنگ دەستپێكردووە”.

بابەتی پێشتر

عێراق قەدەغەی سەر هاوردەكردنی بیرەی لابرد

بابەتی دواتر

ڕیکۆردی شکاندووە.. ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکەی مارسیدس چووە سەر شەقام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share