ڕیکۆردی شکاندووە.. ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکەی مارسیدس چووە سەر شەقام

“Vision EQXX” جۆرێکی نوێی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی مارسیدسە و هێشتا لە قۆناغی ئەزموونیدایە، خرایە سەر شەقام و بە یەک جار بارگاویکردن 1008 کیلۆمەتری بڕی.

ئۆتۆمبێلەکە یەکەم گەشتی خۆی بە ئەوروپادا کرد و بەپێی کۆمپانیاکە، گەشتەکە لە کەشوهەوایەکی سارد و باراناویدا بووە و بە خرایی مامناوەند ڕێگاکە بڕدراوە، پاش تەواوبوونی گەشتەکەش پاتریی ئۆتۆمبێلەکە هێشتا 15% وزەی تێدا ماوە، ئەمەش بەشی 140 کیلۆمەتری دیکەی ڕێگا دەکات.

بڕینی 1008 کیلۆمەتر بە ماشێنێکی کارەبایی و بە یەکجار بارگاویکردنەوەی پاترییەکە، ڕێکۆردێکی نوێیە و مارسیدس یەکەم بەرهەمهێنەری ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەیە بتوانێت بگاتە ئەو ماوەیە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم ئۆتۆمبێلەی مارسیدس تەنیا بۆ ئەزموونکردن دروستکراوە و بەرهمێکی تێگەیی(Concept)ە، تاکو خەسڵەت و تەکنەلۆجیا سەرکەوتووەکانی لەلایەن کۆمپانیاکەوە لەو ئۆتۆمبێلانەی دیکەدا پەیڕەوبکرێن کە دەخرێنە بازاڕەوە و بۆ بەکارهێنەرانن.

کۆمپانیا ئەڵمانییەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو، تا 2026 بەنیازە زیاتر لە 65 ملیار یۆرۆ خەرجبکات، تاکو پێشی کۆمپانیای تێسلا بداتەوە، بەوپێیەی ڕکابەری سەرەکییەتی لە بواری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا.

 

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن: قۆناغێكی نوێی جەنگ لە ئۆكرانیا دەستیپێكردووە

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكوژی ئەو ژنەی ڕاگەیاند كە سەربڕدرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share