تین هاگ (200) وەردەگرێت و (12) دەفرۆشێت

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاریداوە لە هاوینی 2022 گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی یانەکەدا بکات، تەواوی گۆڕانکارییەکانیش لەسەر ڕاسپاردەی ڕاهێنەری نوێ دەبێت.

ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری هۆڵەندی لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردامەوە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژۆ کرد.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی میرەر، ، بەڕێوەبەرانی یونایتد بڕی (200) ملیۆن پاوەند-یان بۆ گواستنەوەی یاریزانان و بنیاتنانەوەی پێکهاتەکەیان تەرخان کردووە، کە بێگومان ئەوەش یەکەمین داواکاری ئیریک تین هاگە بۆ وەرزی داهاتوو.

هەروەها ڕێگە بە ڕاهێنەری نوێ دەدرێت گۆڕانکاری لە تیمی یانەکەدا بکات، هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاراستەیەن 12 یاریزان بخرێنە لیستی فرۆشتنەوە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە، مارسیال، ڕاشفۆرد، بیساکا، فیڵ جۆنز، بایلی، تیلیس، پۆگبا، کاڤانی، لینگارد، ماتیچ، گرانت.

بابەتی پێشتر

پاریس بۆ ڕامۆس: پێویستمان پێت نییە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ بوون بە پاڵەوانی وەرز پێویستی بە چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنچیلۆتی بڕیارە قورسەکە دەدات

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی چارەنووسی سێ هێرشبەریان کردووە، تاوەکو ئێستاش پێگەیان بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share