کڕینی هالاند یان مباپێ؟ پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ میرکاتۆی 2021

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 بۆندی گەورەی ئەنجامنەدا، بەو هیوایەی لە هاوینی 2021 پلانی گواستنەوەی ناوداران جێبەجێبکەن.

بەهۆی قەیرانە داراییەکان و کەمبوونەوەی داهاتی یانە و پڕۆژەی نوژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ. یانەی شاهانەی مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 هیچ جموجۆڵێکی ئەنجامنەدا.
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە لەسەر ڕاسپاردەی زینەدین زێدان تەنها مارتن ئۆدیگارد و ئەندریا لونینیان لە خواستن گەڕاندەوە، هەروەها چەندینێکی وەک جەیمس ڕۆدریگێز، ئەشرەف حەکیمی، سێرجیۆ ڕیگیلۆنیان فرۆشت و براهیم دیاز و دانی سیبایۆس و گاریس بەیل و بۆرخا مایوڕاڵیان بە خواستن ڕەوانەی یانەکانی میلان و ئارسیناڵ و تۆتنهام و ڕۆما کرد.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەڕووی مێژووییەوە ئاشکرایکردووە، کە ماوەی 40 ساڵە، واتا لە هاوینی 1980وە ڕووینەداوە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید لە میرکاتۆی هاوینەدا بۆند واژوونەکات.
ڕۆژنامەنوسانی پڕۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی لە نوێترین دەرکەوتنیاندا دووپاتیانکردووەتەوە، پڕۆژەی نوێکردنەوەی سانتیاگۆ پارەیەکی خەیاڵی لە خەزێنەی یانە بردووە کە زیاتر لە 500 ملیۆن یورۆیە، بۆیە لە هاوینی 2021 بەرپرسانی یانە ناتوانن سەرجەم یاریزانە دیاریکراوەکان دابینبکەن.
ڕۆژنامەنوسانی ئیسپانیا پێیانوایە، زێدان هەرگیز خواستی لەسەر ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی نیشاننەداوە، بەڵکو تەنها داوای کیلیان مباپێی و پۆگبای هاونیشتیمانیانی کردووە، هەر یاریزانێکی دیکەش دیاریبکات بەپێی پێداویستییەکانی ئەم وەرزە بڕیاری لەسەردەدات.
بابەتی پێشتر

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی یاریگایه‌كی مۆدێرن له‌ سلێمانی داده‌نرێت

بابەتی دواتر

ئارتێتا ئوزێل لە نەخشەی ئەوروپی ئارسیناڵ دەسڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share