گواردیۆلا و کلۆپ توڕەن و ڕەخنەی توند لە پریمەرلیگ دەگرن

ڕاهێنەرانی یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ، توڕەیی خۆیان لە بڕیارەکانی ڕایەڵەی یانەکانی پریمەرلیگ دەردەبڕن.

ڕوبەڕوبوونەوەی لوتکەی نێوان یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ بە یەکسانبوون کۆتاییدا (1-1)، بەڵام لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا گواردیۆلا و کلۆپ بە توڕەیی دەرکەوتن و گفتوگۆیەکی کورت لەنێوانیاندا ڕوویدا.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕایگەیاند، ” لە بارەی یاسای پێنج ئاڵوگۆڕەوە قسەمان کرد، کاتێک مایکرۆفۆن دەخەنە بەردەممان، بێگومان گوێبیستی بۆچوونەکانمان دەبن”.

هەروەها دەڵێت، ” لە هەموو خولەکانی جیهان یاسای پێنج ئاڵوگۆڕ کاری لەسەردەکرێت، بەڵام لەلای ئێمە پێچەوانەیە، لەم بارەیەوە زۆرمان وتووە، ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد یاریزانێکی نێودەوڵەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئێمە و لیڤەرپوڵ بەهۆی ماندوبوونەوە دووچاری پێکان هات، باوەڕیشمان بەوەیە کە ناوازە و جیاوازین، بەڵام هەرگیز یاریزانەکانمان ناپارێزین، ئەوەی ڕوودەدات کارەساتە..تێناگەم بۆچی پریمەرلیگ لە بارودۆخەکە تێناگات، ڕەنگە بیانەوێت خولی ئینگلتەرا جیاواز دەرکەوێت، لە کاتێکدا خولەکانی دیکە لە بارودۆخەکە تێدەگەن”.

یۆرگن کلۆپ پاڵپشتی گواردیۆلا دەکات و دەڵێت، ” سەرەڕای ئەوەی 14 یانە بڕیارەکەیان لەلا پەسەند نییە، لەگەڵ گواردیۆلا باسمان لە یاسای پێنج ئاڵوگۆڕ کرد، کەواتە با بڕیارەکە بگۆڕێن کاتێک شەش یانەی لوتکە ڕوبەڕودەبنەوە با یاساکە جێبەجێبکرێت، نازانم ئەمە دەکرێت یان نا، بەڵام پێویستمان بە چارەسەرێکە”.

لە دوای قەیرانی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی وەرزی ڕابردوو، ڕێگە بە یانەکانی پریمەرلیگ درا پێنج ئاڵوگۆڕ لە یەک یارییدا ئەنجامبدەن، بەڵام لە سەرەتای وەرزی نوێ بڕیارەکە هەڵوەشێنرایەوە، لە کاتێکدا لە زۆرینەی خولەکانی دیکە تاوەکو ئێستاش جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامه‌کانی مه‌درید ڕه‌خنه‌ له‌ زێدان ده‌گرن: پێکهاته‌که‌ت په‌کیکه‌وتووه‌

بابەتی دواتر

دیپای پەیامێکی دیکەی ئاڕاستەی بەرشلۆنە و کومان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید هێزی خۆی به‌رانبه‌ر ئینته‌ر نیشاندا و بایرن گه‌یشته‌ 16

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ شه‌ش یاری گرنگی دیکه‌ ئه‌نجامدران، ڕیاڵ مه‌درید یاری…
Total
0
Share