(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ تۆتنهام ستادیه‌م یانه‌ی چێڵسی بووه‌ میوانی تۆتنهام، یاریی نێوان دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی شاری له‌نده‌ن به‌ بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی 49، 57، 90 له‌لایه‌ن تیاگۆ سیلڤا، نگۆلۆ کانتی، ئانتۆنیۆ ڕۆدیگێره‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئه‌ستێره‌کانی تۆماس توخێل به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 13 ساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر یونایتد هاوتابوونه‌وه‌، به‌ڵام به‌ جیاوازیی گۆڵ بۆ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ هه‌ڵکشان، له‌ به‌رامبه‌ردا “سپێرز” به‌ نۆ خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان لە بەڵێنەکانی سەبارەت بە ژنان پاشەکشە دەکات

بابەتی دواتر

تۆتنهام 0-3 چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و شیریف تیراسپۆڵ براوه‌ی گه‌ڕی یه‌که‌می چامپیۆنزلیگ بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، بوروسیا دۆرتمۆند بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بێشکتاش تۆمارکرد. له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌که‌مدا…
Total
0
Share