پێچەوانەی پێشبینییەكانی كەشناسی خۆڵبارین ئەمڕۆش لە پارێزگاكانی هەرێم بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت تاوەكو شەو بەردەوامی هەبێت.
كەشناسیی هەرێم پێشبینی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، ئاسمان ئەمڕۆ لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ خۆڵبارین تاوەكو شەو بەردەوامی دەبێت و سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان
ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و خۆڵبارینەكە كۆتایی دێت.
هەروەها پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.