چاندنەوەی قژ لە کلینیکی ڕۆناڵدۆ بە چەندە؟

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌فسانەی پۆرتوگال، كلینیكێكی نوێی بۆ چاندنەوەی قژ له‌ شاری ماربێلای ئیسپانیا كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامەی “زە ​​سەن”ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، کریستیانۆ ساڵی 2019 کلینکی چاندنەوەی قژی لە شاری مەدرید دامەزراندووە، کلینکەکە لە پۆرتوگال (10) لقی هەیە.

“دۆن کریستیانۆ” بەم پرۆژەیە تاوەکو ئێستا یارمەتی زیاتر لە شەش هەزار چارەخوازی داوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە کردنەوەی کلینیکێکی نوێ و ناوازە لە ماربێلا، کە 100 پزیشکی پسپۆڕ کاری تێدا دەکەن و 15 ژووری نەشتەرگەرییان هەیە، ئیمپراتۆریەتەکەی فراوانتر کردووە.

هەر قۆناغێکی چاندنەوەش لە کلینکی ماربێلا نزیکەی شەش کاتژمێر دەخایەنێت، تێچووەکەی لە نێوان چوار بۆ حەوت هەزار پاوەندە.

گۆڤاری فۆربس کۆمپانیاکەی ڕۆناڵدۆی بە هەموو بەشەکانییەوە لە پۆرتوگال و ئیسپانیا بە 85 ملیۆن پاوەند مەزەندە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share