عێراق بۆ توركیا: مافی خۆمانە بە هەموو سەرچاوەیەكی هێز بەرپەرچت بدەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، عێراق مافی خۆیەتی پشت بە هەموو سەرچاوەكانی هێز ببەستێت بۆ بەرپەرچدانەوەی توركیا.

دوایین هەڵوێستی عێراق لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان، لێدوانێكی ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەیە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا لە خاكی عێراقدا بە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی عێراق و هەڕەشە بۆسەر یەكێتیی خاكەكەی دەبینێت و ترس و ئازاری بە هاوڵاتییانی عێراق گەیاندووە.

سەحاف ڕایگەیاند، جەختدەكەینەوە ئەوەی كە توركیا دەڵێت ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگی و ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراقدا دەكرێت، ڕاستنییە و تەنها بانگەشەیە و وتی، ڕێككەوتن لەنێوان توركیا و پەكەكەدا هەبووە بۆ ئەوەی زۆربەی گەریلاكانی پەكەكە “بێنە عێراق و توركیا ئەوە بكات بە بیانوو بۆ پێشێلكردنی خاكی عێراق”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، عێراق مافی خۆیەتی پشت بە هەموو سەرچاوەكانی هێز و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ببەستێت بۆ بەرپەرچدانەوەی توركیا.

بابەتی پێشتر

سایتی پسوڵەی كارەبا تایبەت بە سلێمانی و ڕاپەڕین كەوتەكار

بابەتی دواتر

دادگاییكردنی ئێریكسۆن بە تۆمەتی پارەدان بە داعش دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share