ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێش فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەموو ساڵێك هاوڵاتییان یەك بەرمیل نەوتیان وەردەگرت و دەڵێت، “ئەوەی جێگەی مەترسییە ڕێككەوتن بۆ هەناردەی غاز بكرێت و غازی ماڵان بە دەردی بەرمیلە نەوتەكە ببرێت.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە دوای دەستپێكردنی شەڕ لە نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا بازاری غازی سروشتیی گەرم بووە و هەمووان سەرقاڵی ڕێككەوتن و فرۆشتنی غازن.
دەڵێت، ” تا ئێرە ئاساییە و خوای گەورە نیعمەتێكی بەم هەرێمەی ئێمەداوە كە نەوت و غازە، ئەگەر بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بێت نیعمەتە”.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت،” ئەوەی من مەبەستمە ئەوەیە تا هەرێم دەستی بە فرۆشتنی نەوتی خۆی نەكردبوو هاوڵاتیيانی هەرێمی كوردستان هەموو ساڵێك نەوتی سپیان وەردەگرت و ئەوەی جێگەی مەترسییە ئەگەر ڕێككەوتن غازی سروشتی بكرێت و هەناردەبكرێت تەماح گیرببن و غازی ماڵانیش بە دەردی بەرمیلە نەوتەكە بچێت”.