بنزیمە لە لووتکەدا هالاندی گرتەوە

کەریم بنزیمەی فەرەنسی، لە تۆماری گۆڵی ساڵانەدا هاوتای ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بووەتەوە.

لە چێوەی یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کەریم بنزیمە بە تۆمارکردنی گۆڵێک بەشداری لە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید کرد بەرامبەر چێڵسی.

بەگوێرەی داتاکانی تۆڕی “ئۆپتا”، بنزیمە لە ساڵی 2023دا گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپایە و بە تۆمارکردنی (18) گۆڵ لەگەڵ  ئێرلینگ هالاند یەکسانبووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “بێنز” لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان (20) گۆڵی تۆمارکردووە، لەم ڕیکۆردەشدا تەنها لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان پێشیکەوتووە، کە خاوەنی (27) گۆڵە بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا.

بڕیارە یاریی گەڕانەوەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی لە ڕۆژی سێشەممە، 18ی نیسان لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

لێدوانێکی مباپێ گومانی بۆ پاریس و ڕیاڵ مەدرید دروستکردووە

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆز دوای یارییەکەی چێڵسی ناوی ئاراوخۆی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share