لێدوانی ڕانیگ دوای كرانە دەرەوەی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگ

ڕالف ڕانیگ، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد پێیوایە تایمی یەكەم ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووە و ڕەخنەشی لە ئاستی ناوبژیوان گرت.

مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆی بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید شكستی هێنا و كرایە دەرەوەی چامپیۆنز لیگ.

ڕانیگ دوپاتیكردەوە كە بە درێژایی یارییەكە ئاستی تیپەكەی لە ڕكابەرەكەیان باشتر بووە.

وتیشی: “ئێستا هەوڵ دەدەین سەركەوتن بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەربكەین.”

پوختەی قسەكانی ڕانیگ

– یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە درێژای یارییەكە هیچ مەترسیەكی لەسەر گۆڵمان دروست نەكرد.

– ئێمە لە تایمی یەكەم زۆر باش یاریمان كرد

– هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبین

– نامەوێت قسە لەسەر ناوبژیوان بكەم بەڵام كات زۆر بە فیڕۆ ڕۆیشت و ناوبژیوان تەنها چوار خولەكی زیاد كرد

– بە داخەوە نەمانتوانی هەلی گۆڵ تۆمار كردن دروست بكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر چوارینه‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 17ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر کالیه‌ری تۆمارکرد.…
Total
0
Share