جەمال كۆچەر: بەغداد لە یاسای بودجەدا مەرجی قورستر لەسەر هەرێم دادەنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریدەدات و دەڵێت، ” بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵییەوە یاسای بودجە ئامادەبكرێت بەغداد داوای هەموو نەوتی هەرێم دەكات نەك هاوشێوەی پێشوو مەرجی ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسەر هەرێم دابنێت”.

دكتۆر جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشوو لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەرێم ئێستا لەگەڵ بەغداد لەگفتوگۆدایە سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كە دەبێت سەرجەم نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغداد بكرێت.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە، ” تائێستا نازانرێت ڕێككەوتنەكان لەگەڵ سەدر و سوننەكان لەسەر بابەتی نەوت چۆنە،  ئەوەی پێشتر لە یاسای بودجە وەكو مەرج لەسەر هەرێمی كوردستان دادەنرا دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغداد بكات ئەوا نەماوە ئێستا بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی هەرێمی كوردستان دەبێت تەواوی نەوتەكەی ڕادەستی بەغداد بكات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ” لە عێراق یاسای بودجە ئامادەبكرێت بە بەراورد بە یاسای بودجەی ساڵانی ڕابردوو مەرجی قورستر لەسەر هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت دادەنرێت”.

بابەتی پێشتر

وێنە و ڤیدیۆ ساتی گردبوونەوە و هێلكەبارانكردنی ئۆتۆمبێلەكانی مەسرور بارزانی

بابەتی دواتر

یەكێتيی مامۆستایان هۆشداری بە حكومەت دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share