ئەمشەو ئاگر لە ناوچەی پیشەسازیی شاری سلێمانی كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكرد.
بەپێی زانیارییەكان ئەمشەو بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە دوكانێكی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازیی شاری سلێمانی كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە.
ئاماژە بەوە كراوە، تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لێكۆڵینەوەیان لە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستپێكردووە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئاگرەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.