ئەمشەو فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای مەتینیان لە سنووری قەزای ئامێدی كرد.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەپارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای مەتینیان لە سنووری قەزای ئامێدی كرد.
ئاماژەی بەوە كرد، بۆردومانەكە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی لای گوندنشینانی ئەو سنوورە دروستكردووە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بەردەوام بۆردومانی چەند ناوچەیەك لە سنووری قەزای ئامێدی دەكەن.