دژی سەردانەكەی مەسرور بارزانی سبەینێ لە بەریتانیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

بڕیارە سبەینێ دژی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا لە لەندەنی پایتەخت خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.

پەیوەند عومەر، یەكێك لە ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینێ لە بەردەم كونسوڵخانەی عێراق لە لەندەنی پایتەخت دژی هاتنی مەسرور بارزانی و ئەو گەندەڵی و ناعەدالەتییەی لە هەرێم هەیە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

ناوبراو داواشی لە كوردانی بەریتانیا كرد بەشداریی خۆپیشاندانەكە بكەن.

ئەو ڕێكخەرەی خۆپیشاندانەكە جەختیشی كردەوە، بە خۆپیشاندانەكەیان ئەو پەیامە بە دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و ڕایگشتی ئەو وڵاتە بگەیەنن، “كە مەسرور بارزانی، لەلایەن هاوڵاتییەكانی خۆشیانەوە ڕەتدەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی ئەوروپا لەجیاتی دابینکردنی بودجە بۆ سنوورەکان با وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان سەبارەت بە پرسی کۆچبەران کۆبووەوە، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share